كه‌شكۆڵی صاڵح
جۆری دەست خەت :كه‌شكۆڵ
بە دەستی کێ نوسراوە: صاڵح ناوێك
مێژووی دەستخەت: نه‌زانراوه‌
ژمارەی پەڕەکان:-
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

48 پارچه‌ شیعر

كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە

ئه‌م كه‌شكۆڵه‌ش له‌ كاتی خۆیدا  له‌ شێوه‌ی (به‌یاض) دا بووه‌ ‌، پاشماوه‌ی كه‌شكۆڵێكی نایابه‌ نازانین كاتی خۆی چه‌ند بووه‌، سه‌ره‌تاو كۆتایی نه‌ماوه‌، نازانرێ چه‌ندی لێ له‌ ناوچووه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌(48) پارچه‌یه‌ و ده‌ستخه‌ته‌كه‌ دڵۆپه‌ی به‌ركه‌وتووه، ته‌ڕ بووه‌، شپرزه‌ بووه‌. له‌ یه‌ك شوێندا ناوی صاڵح ناوێكی پێوه‌یه‌ كه‌ نوسیویه‌تیه‌وه‌، مێژووی دیار نییه‌. له‌وه‌ده‌چێت جیاوازی زۆری بووبێت و شیعری نایابی تێدا بووبێت، چونكه‌ چه‌ند پارچه‌ شیعری تێدایه‌ له‌ زۆر له‌ به‌یاض و كه‌شكۆڵه‌كانی دیدا نین.

سه‌رچاوه‌: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه‌ : 108