ئه‌م كه‌شكۆڵه 261 لاپه‌ڕه‌یه، ساڵی 1337 ك نوسراوه‌ته‌وه، شهوكهتیاران كردوویه (دوای خۆی) به یادگار بۆ نه‌وه‌كانی، له سه‌ره‌تاوه خه‌تی عه‌بدوڕه‌حمانی تاڵه‌بانیی له ساڵی 1336 دا تێدایه. له پێشدا به نامیلكه‌ی (فتح المجید فی قواعد التجوید) ی شێخ مه‌عرووفی نۆدێیی ده‌ست پێده‌كات. ئه‌م نامیلكهش شهوكهتیاران له ساڵی 1327 نووسیویه‌تیه‌وه. دوای ئه‌وه شیعری فارسی ده‌ست پێده‌كات. له لاپه‌ڕه (44) ه‌وه شیعری مه‌وله‌وی دێت و به‌شی زۆری دیوانی مه‌وله‌وی تێدایه. له گه‌ڵ دیوانی مه‌وله‌ویدا شیعری (ناری) و طاهیر به‌گی جاف و، ئه‌حمه‌د موختار و، مه‌ولانا خالید و، فه‌وزی و، چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ی تێدایه. خه‌ته‌كه‌ی زۆر خۆش نییه.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه : 128