كه‌شكۆڵی سه‌قز
جۆری دەست خەت :كه‌شكۆڵ
بە دەستی کێ نوسراوە: نه‌زانراوه‌
مێژووی دەستخەت: –
ژمارەی پەڕەکان:154
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

160 پارچه‌ شیعری مه‌وله‌وی تێدایه‌

كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە

ئه‌م ده‌ستخه‌ته‌ بۆ دیوانی مه‌وله‌وی ته‌رخان كراوه‌، به‌شێكی باشی له‌ دیوانی مه‌وله‌وی تێدایه‌. ئه‌میش له‌ كه‌مته‌ر خه‌میكردن له‌ عاستیدا بێ به‌ش نییه‌ و، سه‌ره‌تا و كۆتایی دیار نییه‌، شڕ بووه‌، ئاوی به‌ركه‌وتووه‌. ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ (154) لاپه‌ڕه‌یه‌، (160) پارچه‌ شیعری مه‌وله‌وی تێدایه‌. خه‌ته‌كه‌ی خۆش نییه‌. جارجارێ تێكه‌ڵاویی له‌ نێوان پارچه‌ شیعره‌كاندا هه‌یه‌، واته‌ به‌ (وله‌) جیاكراونه‌ته‌وه‌. هه‌ندێ جار بۆنه‌ی وتنی پارچه‌ شیعره‌كان دیاری كراوه‌. ناوی نوسه‌ره‌وه‌ و مێژووی نوسینه‌وه‌ی دیار نین.

سه‌رچاوه‌: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه‌ : 77