ئه‌م نوسخه كاتی خۆی له لای ( ئه‌بولوه‌فا موعته‌مه‌دی كوردستانی) بووه و له ژیانی خۆیدا وه‌قفی كردووه بۆ كتێبخانه‌ی ( ئاستانی قودسی رهضهوی). كه ئێسته له كتێبخانه‌ی ناوبراودا به به ژماره (11093) پارێزراوه. پێوانه‌كه‌ی( 21 * 13 سم ) ه 115 لاپه‌ڕه‌یه . ساڵی (1300 ك ) نوسراوه‌ته‌وه. ئه‌م نوسخه له نوسخه‌ی (مد)ه‌وه نزیكه و له‌وه‌ده‌چێ یه‌كێكیان له‌به‌ر ئه‌ویان نووسرابێته‌وه. خودالێخۆش‌بوو موعتهمهدیی به‌سه‌ریدا چووه‌ته‌وه و ناته‌واوییه‌كانی له به‌ر نوسخهگهلی دیكه ته‌واو كردووه و، لێكدانه‌وه‌ی له سه‌ر گه‌لێ شوێنی نووسیوه و زۆر جێگه‌ی بایه‌خی بووه. له‌وه‌ده‌چێ دوو كه‌س نووسیبێتیانه‌وه. خه‌تی به‌شی یه‌كه‌می خۆشتره.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی (2023) ، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه :134