ديوان العدمي(مجموعة من أشعار مجيد بك الهدايتي)
كۆكراوه‌ی شیعره‌كانی مه‌جید به‌گی هه‌دایه‌تییه، له ساڵی 2011 له دووتوێی 150 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه. پێك هاتووه له پێشه‌كییه‌ك له لایه‌ن كه‌یهان عه‌زیزییه‌وه، پاشان دانانی شیعره‌كانی عه‌ده‌می شاعیر له‌گه‌ڵ هۆكاری نووسینیان له لایه‌ن شاعیره‌وه. هه‌روه‌ها به هۆی خۆشه‌ویستیی زۆری عه‌ده‌می بۆ مه‌وله‌وی، چه‌ند شیعرێكی بۆ مه‌وله‌وی نووسیوه و هه‌ندێك له شیعره‌كانی مه‌وله‌وییشی له‌گه‌ڵ شیعره‌كانی خۆی تێهه‌ڵكێش […]
مه‌جید به‌گی هیدایهتیدیوانی مەعدووم (مەولەوی کورد)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ده‌ستنووسی دیوانی مه‌وله‌وی، له لایه‌ن مه‌هدی سه‌نه‌نده‌جی (هه‌وار)ەوه ئاماده كراوه و له دووتوێی كتێبێكی (428) لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2013دا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: لێكۆڵه‌ر دوای پێشه‌كی، باس له‌و ده‌ستنووسانه ده‌كات كه سوودی لێ وه‌رگرتوون له ئاماده‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م دیوانه‌دا، پاشان باس له‌و گرفتانه ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه له ئاماده‌كردنیدا، هه‌روه‌ها […]
مەهدی سەنەندەجی(هەوار)گوڵچنی دیوانی مەولەوی
ئه‌م كتێبه بریتییه له هه‌ڵبژارده‌ی ژماره‌یه‌ک له پارچه‌شیعره‌كانی مه‌وله‌وی، له لایه‌ن ساحێبی غه‌ریبیه‌وه ئاماده كراوه و له دووتوێی كتێبێكی (164) لاپهڕەییدا لەچاپ دراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر سه‌ره‌تا كورته‌باسێک دەکات له سه‌ر ژیانی زانا و شاعیری گه‌وره‌ی كورد مه‌وله‌وی، پاشان نزیكه‌ی 144 پارچه‌شیعر ده‌هێنێت به‌بێ لێكدانه‌وه و ڕاڤه‌كردن، له هه‌ندێک له‌و پارچه‌شیعرانه‌دا بۆنه و هۆكاری نووسینه‌كانیانی […]
ساحیب غەریبیدیوانی مەولەوی
ئه‌م دیوانه له لایه‌ن مامۆستا عبهبدولكهریمی موده‌ڕیسه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكراوه و له دوو توێی كتێبێكی ( 542) لاپه‌ڕه‌ییدا به چاپ گه‌یه‌ندراوه. ناوه‌ڕۆكی كتێب: لێكۆڵه‌ر پاش پێشه‌كی له چه‌ند په‌ڕه‌یه‌كدا باس له ژیانی كه‌سی و وزانستی مه‌وله‌وی، و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كات، دواتر هه‌ندێك نمونه و چیرۆك له‌سه‌ر مه‌وله‌وی ده‌گێڕێته‌وه. پاشان پارچه شیعره‌كانی به ته‌رتیبی ئه‌بجه‌دی […]
مەلا عبدالكریمی مدرسالمولوي( تحقيق ،الأشعار الغير منشورة)
ئه‌م كتێبه له لێكۆڵینه‌وه‌ی مامۆستا حه‌كیم مه‌لا ساڵحە، له ساڵی 1997 (1376ی هه‌تاوی) و له دووتوێی (236) لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه. كورته‌یه‌ك له باره‌ی گوزه‌رانی مه‌وله‌وی و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌وره‌پیاوانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، كاریگه‌ریی مه‌وله‌وی له‌سه‌ر شاعیرانی هاوچه‌رخی خۆی و دوای خۆی، پاشان باسكردنی ئه‌و کۆپی و سه‌رچاوانه‌ی كه له‌م كتێبه‌دا سوودیان لێ وه‌رگیراوه و […]
حەكیم ملا ساڵحروح المولوي
ئه‌م كتێبه له بنه‌ڕه‌تدا له ساڵی 1935دا پیره‌مێردی شاعیر به‌رگی یه‌كه‌م و ساڵی 1940 به‌رگی دووه‌م، به ناوی دیوانی مه‌وله‌وی (ئه‌صڵ و ڕۆح) بڵاوی كردووەته‌وه، كه گواستنەوەی شیعره‌كانی مه‌وله‌وییه له شێوه‌زاری هه‌ورامی بۆ کوردیی ناوەندی. پاشان له ساڵی 1960دا كاكه‌ی فه‌لاح بۆ جاری دووه‌م به یه‌ك به‌رگ و به‌تەنها به‌شه گوازراوەکەی بۆ کوردیی ناوەندی به […]
پیرەمێردی شاعیرمولوي والطبيعة
ئه‌م نامیلكه‌یه له لێكدانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی مامۆستا عه‌لی شێخ عومه‌ر قه‌ره‌داغییه كه به “بابه عه‌لی شێخ عومه‌ر قه‌ره‌داغی”یش ناسراوه، له دووتوێی (50) لاپه‌ڕه‌دا و له ساڵی 1978دا چاپ كراوه. پێشه‌كییه‌ك له باره‌ی سروشتپه‌روه‌ری له‌نێو شاعیران‌دا به‌گشتی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستی سروشتپه‌روه‌ری له شیعره‌كانیاندا، پاشان دێته سه‌ر سروشتپه‌ره‌وه‌ری له شیعره‌كانی مه‌وله‌ویدا و توانستی مه‌وله‌وی له پێدانی هه‌ست […]
عەلی شێخ عومەر قەرەداغیدڵ یـهنـد وه ئـایر دووری ی تـۆ تـاوان ســا ڕاســهن كــزهش وه لات نـهیـاوان؟
له خه‌یاڵێكی پڕ له خۆشه‌یستی و هاوڕێیه‌تی، دوور له‌و ئازیزانه‌ی كه سه‌رده‌مانێك پێكه‌وه‌بوون و شكار و سه‌یران و یادگارییان پێكه‌وه هەبووە و ئێستا هه‌ریه‌كه‌یان كه‌وتونه‌ته شوێنێك و بگره مه‌رگ زۆریانی لێك جیا كردۆته‌وه، ئازاری ئه‌م فیراقی یارانه ئاگری له دڵی مه‌وله‌وی به‌رداوه و یادی ئه‌و كات و ساتانه ده‌كاته‌وه خه‌رمانێك له وه‌فا پێشكه‌ش ده‌كات..دڵ یـهنـد […]
پـۆس كووس گـۆش نم كیشان كه‌م كـه‌م ئی سه‌ره‌و سه‌ره‌ن دوور بیـنهكهی چـه‌م
واته پێستی ته‌پڵی گوێم ورد ورد شێ ی هەڵ هێناوە دووربینی چاویشم ئەم سەرەو سەرە. ئەوەی ئاشکرایە کە پێستی تەپڵ شێ ی کێشا ئیتر دەنگی نایەت ، دووربینیش کە ئەم سەرە و سەر تەماشای پێ بکرێت شتی نزیک دوور ئەخەتاوە . ئا بەم ڕەنگە مەولەوی لە ئەدەبدا یاسای تەپڵ و دووربینمان پێ ڕاگەیەنێت و مەبەستی […]
دیوانی مەولەوی مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس
دیوانی مەولەوی مەلا عبدالكریمی مدرس ، كۆمەڵێ نووسەر كە ئەوانیش (گۆران ، محەمەدی مەلا كەریم ، حەكیم مەلا صاڵح ، ئەنوەر قادر محەمەد) پاش وەرگرتنی مۆڵەت لە بنەماڵەی مامۆستا مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس هەستان بە دووبارە لە چاپ دانەوەی دیوانی مەولەوی . كە تێیدا كتێبی مەولەوییەكەی مامۆستا حەكیمی مەلا صاڵح كە چەند شیعرێكی بڵاونەكراوەی مەولەوی و […]
گۆران ، محەمەدی مەلا کەریم ، حەکیم مەلا صاڵح،ئەنوەر قادر محەمە