البحث عن معاني الأشعار(قراءة في مختارات من الشعر الكوردي)
خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه بۆ شیعری هه‌ندێك له شاعیرانی كورد، وەک (نالی، سالم، كوردی، مه‌حوی و مه‌وله‌وی)، كه له لایه‌ن عه‌تا قه‌ره‌داغییه‌وه دانراوه و له دووتوێی كتێبێكی 300 لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2006دا چاپ كراوه. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی ئه‌ده‌بییه له شیعری كوردی، دانه‌ر به پشتبه‌ستن به میتۆدی ڕه‌خنه‌یی هه‌وڵی داوه كه خاڵی هاوبه‌ش له نێوان ده‌قی شیعری كلاسیكی […]
عه‌تا قهرهداغیثنائية التعارض في ألاشعار الغنائية لمولانا الرومي والمولوي التاوكوزي
نامه‌یه‌كی ماسته‌ره، له لایه‌ن لهۆن قادر عەبدولڕه‌حمانەوە پێشكه‌ش كراوه و له دووتوێی كتێبێكی 208 لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2014 چاپ كراوه . نووسه‌ر سه‌ره‌تا باس له دوالیزمی دژیه‌ك له بابه‌ته جیاوازه‌كانی مه‌عریفه‌دا ده‌كات، پاشان باسی ئه‌و بابه‌ته له هۆنراوه‌كانی هه‌ردوو شاعیری مه‌زن مه‌ولانا و مه‌وله‌ویدا له ڕوانگه‌ی پێكهێنان و بناغه‌ی دروستبوونه‌وه ده‌كات، كه له ڕێگه‌ی شیعره‌كانیانه‌وه […]
لهۆن قادر عبدولڕهحمانديوان مولوي الكورد
له كۆكردنه‌وه و به‌رانبه‌ركردنی سه‌ید ئیبراهیمی ستووده‌یه، كه له ساڵی (1394ش، 2015ز) له شاری سنه له دووتوێی كتێبێكی 388 لاپه‌ڕه‌ییدا له چاپخانه‌ی شوان به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. بریتییه له پێشه‌كییه‌ك له سه‌ر میتۆدی كۆكردنه‌وه‌ی پارچهشیعرهكان، هه‌روه‌ها كورته‌یه‌ك له ژیانی مه‌وله‌وی و هه‌ندێك له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی و كۆكردنه‌وه‌ی 295 پارچه‌شیعری مه‌وله‌وی، به‌بێ شه‌رح و ڕاڤه‌كردن دیوانه‌كه‌ی به‌چاپ گه‌یاندووه. […]
سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی -كۆكردنه‌وه و به‌رانبه‌ركردنی: سه‌ید ئیبراهیم ستوودهمجلس الأدباء
لە نووسینی ئه‌مین فه‌یزی به‌گه، ساڵی (1920-1339ك) له دووتوێی 74 لاپه‌ڕه‌دا له چاپخانه‌ی ته‌رجومانی حه‌قیقه‌ت له ئه‌سته‌نبوڵ چاپ كراوه. ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبه: پێك هاتووه له كورته‌باسێك له سه‌ر ئه‌و شاعیره كوردانه‌ی كه ناوبانگیان هه‌یه و هەتا ئه‌و سه‌رده‌مه هیچ كارێكی وا بۆ ناساندنیان نه‌كراوه، ئه‌وانیش (مه‌ولانا زیائەدین شێخ خالید، مه‌لا خدر(نالی)، شێخ ڕەزا، سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیم […]
ئه‌مین فه‌یزی بهگالمولوي شاعر الألم والحزن (تحقيق)
لە نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی حه‌مه‌كه‌ریم هه‌ورامییه، له دووتوێی 476 لاپه‌ڕه‌دا و له ساڵی 2013 له‌چاپ دراوه. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی کارەکیی لایه‌نێكی شیعره‌كانی مه‌وله‌وییه، نووسه‌ر دیوانی مه‌وله‌ویی بە شرۆڤەی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس وه‌ك سه‌رچاوه‌ی شیعره‌كانی مه‌وله‌وی به‌كار هێناوه و له شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی شیعره‌كانیشدا پشتی به لێكدانه‌وه‌كانی مامۆستای ناوبراو به‌ستووه. هه‌روه‌ها چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی له‌خۆ گرتووه، له‌وانه: […]
حەمەکەریم هەورامیمفهوم الحياة والموت في أشعار المولوي وجلال الدين الرومي
وه‌ك تێزی دكتۆرا له لایه‌ن د. سه‌بور عه‌بدولكه‌ریم (شكار)ەوە پێشكه‌ش كراوه و له دووتوێی كتێبێكی 522 لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2014دا له چاپخانه‌ی تاران چاپ كراوه. كارێكی به‌راوردكارییه له نێوان شیعره‌كانی هه‌ردوو شاعیری پایه‌به‌رز مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی ڕۆمی و سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی مه‌وله‌وی له سه‌ر بابه‌ته‌كانی ژیان و مردن، له‌م بهراوردكردنهدا كتێبی شیعری “مه‌سنه‌وی” جه‌لاله‌دینی ڕۆمی و […]
د. سه‌بور عه‌بدولكه‌ریم (شكار)أيّام الحياة(مذكرات وملاحضات العلامة المدرس)
دانراوی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسه و لە ئاماده‌كردن و له‌سه‌رنووسینی ڕه‌ئووف مه‌حموودییه، له ساڵی 2015 له دووتوێی 408 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه. بریتیه له پێشه‌كی و هۆی نووسین و یاداشتكردنی بیره‌وه‌رییه‌كانی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه هەتا ساڵی 1969، كه باسی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و بنەچەی خۆی، و سه‌رده‌می منداڵی و كاتی فه‌قێیه‌تیی تێدا كردووه. […]
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیسچەند باسێکی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و لێکۆڵینەوە لە هەندێکیان
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر شیعری هه‌ندێک له شاعیرانی ناوداری كورد، له لایه‌ن عالیه عه‌بدولكه‌ریم موده‌ڕیسه‌وە نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (84) لاپهڕەییدا لەچاپ دراوە. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر بە چه‌ند ناونیشانێكی جیاواز لێكۆڵینه‌وه‌ی له شیعر و به‌رهه‌می هه‌ندێک له شاعیرانی كورد كردووه، له‌وانه مه‌وله‌وی كه تێیدا تیشك ده‌خاته سه‌ر دوو پارچه‌شیعری مه‌وله‌وی و به وردی مانا […]
عالیه عه‌بدولكه‌ریم مودهریسبارانە ووشە(بەرگی یەکەم)
ئه‌م كتێبه هه‌ڵسه‌نگاندنێكه بۆ هه‌ندێک له كتێبه چاپكراوه‌كان، له لایه‌ن حه‌سه‌ن جافه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (427) لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2010دا چاپ كراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: ئاماده‌كار پوخته‌ی بۆ كۆمه‌ڵه كتێبێک كه پێشتر له‌چاپ دراون كردووه، به كورتی ناو و ناونیشانی كتێبه‌كه و بیرۆكه و ئامانج و به‌شه‌كانی كتێبه‌كه‌ی له یه‌ک دوو لاپه‌ڕه‌دا پوخت كردووه‌ته‌وه […]
حه‌سه‌ن جافتاريخ الأدب الكردي
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر حه‌وت شاعیر و ناوداری كورد، له لایه‌ن مامۆستا جه‌عفه‌ر (فازیل كه‌ریم ئه‌حمه‌د)ه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (624) لاپه‌ڕه‌ییدا لەچاپ دراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر له سه‌رەتادا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر هه‌ندێک بابه‌تی مێژوویی و سه‌رهه‌ڵدانی مێژووی بیری كوردی و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به لایه‌نی سیاسی و جوگرافییه‌وه، پاشان لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له […]
مامۆستا جه‌عفه‌ر (فازیل كه‌ریم ئه‌حمه‌د)