لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ده‌ق و ده‌ستنووسه‌كان، له لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغییه‌وه ئاماده كراوه و له دووتوێی كتێبێكی (368) لاپهڕەییدا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه.
ناوه‌رۆكی كتێب:
نووسه‌ر ژماره‌یه‌ک ده‌ستنووسی هه‌ندێک له نووسه‌ران و زانایانی له‌م كتێبه‌دا كۆ كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵی ساغكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی داون. تایبه‌ت به مه‌وله‌وی، له ژێر ناونیشانی “عه‌قیده‌ی مه‌وله‌وی به په‌خشانی كوردی”؛ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و ده‌ستنووسانه‌ی مه‌وله‌وی كردووه كه په‌خشانن و له سه‌ر عه‌قیده نووسراون. پاش ساغكردنه‌وه‌ی ده‌ستنووسه‌كه و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ندێک له ده‌سته‌واژه‌كان؛ مانا و مهبهستهكانیانی خستووه‌ته ڕوو، له كۆتاییشدا ده‌قی ده‌ستنووسه‌كه‌ی به ده‌ستكارییه‌وه داناوه.