لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ڕەوانبێژی و بابه‌ته‌كانی، له لایه‌ن موحسین ئه‌حمه‌د مستەفا گه‌ردییه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (404) لاپهڕەییدا له ساڵی 2013دا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه.
ناوه‌رۆكی كتێب:
نووسه‌ر پاش پێشه‌كی؛ چه‌مكی ڕەوانبێژی و سووده‌كانی ڕوون كردووەته‌وه، پاشان هه‌رسێ بابه‌ته‌كه‌ی ڕەوانبێژی (واتاناسی، ڕوونبێژی، جوانكاری) و به‌شه‌كانی به نموونه‌ی شیعری شاعیرانی كورد ڕاڤە كردووه. سه‌باره‌ت به مه‌وله‌وی، له بابه‌ته‌كانی چوواندن و دركه و پۆشیندا چه‌ند شیعرێكی مه‌وله‌ویی به نموونه هێناوه‌ته‌وه و ڕاڤه‌ی كردوون.