لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌یه‌كی زانستییه بۆ كتێبی “الفضيلة”ی مه‌وله‌وی، له لایه‌ن مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسه‌وه به عه‌ره‌بی نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (832) لاپه‌ڕەییدا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه.
ناوه‌رۆكی كتێب:
بریتییه له ڕاڤه و لێكۆڵینه‌وه‌ی دوو هه‌زار و سی و یه‌ک به‌یت كه مه‌وله‌وی له بواری زانستی كه‌لامدا له كتێبی «فه‌زیله»دا هۆنیویەتیەوە، نووسه‌ر “م. عبدولكه‌ریمی موده‌ڕیس” به‌یته‌كانی به‌سه‌ر بابه‌ته جیاوازه‌كانی ئه‌و زانسته‌دا دابه‌ش كردووه، پاشان وشه به وشه مانا و مه‌به‌ستی به‌یته‌كانی لێک داوه‌ته‌وه له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه، هه‌روه‌ها بۆچوونی زانایان و تێگه‌شتنی خۆیشیان بۆ بابه‌ته‌كه ده‌خه‌نه ڕوو.