ئەنتۆلۆگیا
خاوەنی بەرهەم: محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم
اللغة: الكردية
شوێنی چاپ: ستۆكهۆلم
چاپخانە: بنكه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ره‌سه‌ن
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 195
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: 26
الرابط للتحمیل :-
-
ملخص :

چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه،‌ له‌ نووسینی كۆمه‌ڵێک نووسه‌ر، له ‌لایه‌ن خه‌بات عارفه‌وه‌ له‌ دووتوێی كتێبێكدا كۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌ كراوه‌. له‌ ساڵی 1999دا لەچاپ دراوە.

ناوه‌رۆكی كتێب:

له‌ پێشه‌كیدا نووسه‌ر ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌موو ده‌قێكی ئه‌ده‌بی ده‌بێت به‌ تێكڕایی و به‌بێ پارچه‌پارچه‌كردن و دابڕاندنی شێواز و ناوه‌رۆک له‌ یه‌كتر؛ لێی بکۆڵرێتەوە. له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی و به‌رهه‌مه‌كانی مه‌وله‌وی، گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ مه‌وله‌وی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ر بووه‌، ته‌نانه‌ت لای ده‌سه‌ڵاتدارانیش. پاشان باس له‌ ناسكی و جوانیی ده‌ربڕینه‌كانی ده‌كات و به‌ یه‌كه‌م كه‌س ناوی ده‌بات كه‌ “سۆنیه‌ت”ی به‌كار هێنابێت له‌ شیعری كوردیدا. هه‌روه‌ها باس له‌و  ژینگه‌ ماددی و مه‌عنه‌وییه‌ ده‌كات كه‌ تێیدا ژیاوه‌ و له‌ شیعره‌كانیدا ڕەنگی داوه‌ته‌وه‌.