لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت و سه‌رگوزه‌شته‌ی مه‌وله‌وی، له لایه‌ن سۆران شێخ عه‌لییه‌وه ئاماده كراوه و له دووتوێی كتێبێكی (154) لاپهڕەییدا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه.
ناوه‌رۆكی كتێب:
ئاماده‌كاری ئه‌م كتێبه ژماره‌یه‌ک بابه‌تی جۆراوجۆری له سه‌ر ژیان و مردن و په‌یوه‌ندییه كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی مه‌وله‌وی باس كردووه، هه‌روه‌ها چه‌ندین هه‌ڵوێستی مه‌وله‌ویی له وێستگە جیاوازەکانی ژیاندا و سه‌رگوزشته خۆشه‌كانی تێدا كۆ كردووه‌ته‌وه.