لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا، له لایه‌ن مارف خه‌زنه‌داره‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (440) لاپهڕەییدا لەچاپ دراوە.
ناوه‌رۆكی كتێب:
بریتییه له كورته‌باسێک له سه‌ر میرنشینی بابان و لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕۆشنبیری و… هتد؛ له‌و سه‌رده‌مه‌دا، پاشان سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی سۆفیزم و كورته‌باسێک له سه‌ر تهریقەتەكانی سۆفیه‌ت و كاریگه‌ریی سۆفیه‌ت له ئه‌ده‌بی كوردیدا. دواتر نووسه‌ر له هه‌ندێک له شاعیرانی كورد دەکۆڵێتەوە كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا ژیاون. سه‌باره‌ت به مه‌وله‌وی، سه‌ره‌تا باس له ژیانی تایبه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌كات، دواتر باس له دیوانی مه‌وله‌وی و ئه‌و كارانه‌ی كه له سه‌ر ئه‌و دیوانه كراوه ده‌كات، پاشان تیشک ده‌خاته سه‌ر ڕوخسار و ناوه‌رۆكی شیعری مه‌وله‌وی، له كۆتاییشدا ديوانی مه‌وله‌وی دابه‌ش ده‌كات بۆ سه‌ر چه‌ند تهوەرهیهک و به وردی له هۆكاری هۆنینه‌وه‌ی هۆنراوه‌كان و ماناكانیان دەکۆڵێتەوە.