لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی و ئەدەبییە ، له لایه‌ن عه‌لائه‌ددين سهجادییهوه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (229) لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 1978 (1398ک)دا لەچاپ دراوه.
ناوه‌رۆكی كتێب:
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی و ئەدەبییە له سه‌ر مێژوو و ئه‌ده‌بی كوردی و ده‌قی ئه‌ده‌بی، نووسه‌ر كتێبه‌كه‌ی دابه‌ش كردووه بۆ دوو به‌ش؛ به‌شی یه‌كه‌می ته‌رخان كردووه بۆ چۆنێتیی لێكۆڵینه‌وه‌ی له ده‌قی ئه‌ده‌بی و شیعر و ڕێبازی شیعریی هه‌ندێک له شاعیران، به‌شی دووه‌میشی تایبه‌ت كردووه بۆ بابه‌تی په‌خشان. تایبه‌ت به مه‌وله‌وی، نووسه‌ر كورته‌یه‌ک له سه‌ر ژیانی مه‌وله‌وی دەخاتە ڕوو و به مه‌وله‌ویی هونه‌رمه‌ند و سۆفی ناوی ده‌بات. له هونه‌رمه‌ندیی مه‌وله‌ویدا، باس له پێشه‌نگیی مه‌وله‌وی ده‌كات له ڕێبازی ڕۆمانتیكدا. وه‌ک مه‌وله‌ویی سۆفییش، ده‌ڵێت هۆنراوه‌كانی شان له شانی شیعره‌كانی مەولانا جەلالەدین ڕۆمی و حافزی شیرازی ده‌ده‌ن. هەروەها چه‌ندین نموونه‌ی له سه‌ر شیعره‌كانی هێناوه‌ته‌وه و ڕاڤه‌یان ده‌كات.