ئه‌م دیوانه له لایه‌ن مامۆستا عبهبدولكهریمی موده‌ڕیسه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكراوه و له دوو توێی كتێبێكی ( 542) لاپه‌ڕه‌ییدا به چاپ گه‌یه‌ندراوه.
ناوه‌ڕۆكی كتێب:
لێكۆڵه‌ر پاش پێشه‌كی له چه‌ند په‌ڕه‌یه‌كدا باس له ژیانی كه‌سی و وزانستی مه‌وله‌وی، و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كات، دواتر هه‌ندێك نمونه و چیرۆك له‌سه‌ر مه‌وله‌وی ده‌گێڕێته‌وه. پاشان پارچه شیعره‌كانی به ته‌رتیبی ئه‌بجه‌دی ڕێكخستوه، و هۆی نوسینی شیعره‌كانی نوسیوه و مانای ووشه ناڕوونهكانیشی له په‌راوێزدا ڕوون كردوه‌ته‌وه .