لە نووسینی لوسی پول مارگرێت و “K. A. B”ه، ساڵی 1937 له پاریس چاپ كراوه. له ساڵی 1939دا ڕه‌فیق حیلمی له زمانی فه‌ڕه‌نسییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌مین فه‌یزی به‌گ پێشه‌كیی بۆ نووسیوه، له دووتوێی 76 لاپه‌ڕه‌دا له به‌غدا چاپ كراوه.
پێك هاتووه له باسێك له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد و زمانی كوردی وه‌ك لقێك له زمانێكی ئاریایی و به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له زمانه ئاریاییهكانی دیكه، پاشان باسكردنی هه‌ندێك له شاعیره گه‌وره‌كانی كورد وه‌ك حاجی قادری كۆیی و ته‌ره‌ماخی و مه‌وله‌وی و هتد…، هه‌روه‌ها وه‌رگێڕانی چه‌ند پارچه‌شیعرێكی ئه‌م شاعیرانه بۆ زمانی فه‌ڕه‌نسی له لایه‌ن خاتوو لوسییهوه و وه‌رگێڕانیان له فه‌ڕه‌نسییه‌وه بۆ زمانی عه‌ره‌بی له لایه‌ن ڕه‌فیق حیلمییه‌وه. له لاپه‌ڕه 48ی كتێبه‌كه‌دا باس له مه‌وله‌وی ده‌كات كه شاعیرێكی هاوسه‌رده‌می حاجی قادری كۆییه و پارچه‌شیعرێكی چواربهیتیی به نموونه ده‌هێنێته‌وه.