كۆكراوه‌ی هه‌ندێک وتار و بابه‌تی ئه‌ده‌بییە، له لایه‌ن كۆمه‌ڵێک نووسه‌ره‌وه نووسراوه و پێشتر له ڕۆژنامه‌ی ئایه‌نده‌دا بڵاو كراونه‌ته‌وه، له لایه‌ن سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه‌وه له دووتوێی كتێبێكی (457) لاپهڕەییدا ئاماده كراوه و لەچاپ دراوه.
ناوه‌رۆكی كتێب:
ئاماده‌كاری ئه‌م كتێبه كۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی تێدا كۆ كردووه‌ته‌وه، یه‌كێک له‌و وتارانه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیی به‌راوردكارییه كه له لایه‌ن عبدولڕەزاق بیمارەوه بە ناونیشانی “شاییه‌كه‌ی مه‌وله‌وی و چه‌ند سه‌رنجێكی به‌راوردكاری”دا نووسراوه. نووسه‌ر پارچه‌شیعرێكی مه‌وله‌وی كه له سه‌ر شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ هۆنیویه‌تیه‌وه؛ هێناوه و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردی ده‌كات له‌گه‌ڵ شاعیرانی زاری کرمانجیی ناوەڕاست و ده‌ڵێت: شیعره‌كانی مه‌وله‌وی سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كێتیی بابه‌تیان هه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی شیعری شاعیرانی زاری کرمانجیی ناوەڕاست كه زیاتر كاریگه‌ریی شیعری فارسییان (كه له سه‌ر عەرووزی عه‌ره‌بی دامه‌زراوه) پێوه دیاره و زۆر به كه‌می یه‌كێتییان له بابه‌تدا هه‌یه. پاشان هه‌مان پارچەشیعری مه‌وله‌وی به‌راورد ده‌كات له‌گه‌ڵ پارچه‌شیعرێكی هاوشێوه‌ی گۆران و جیاوازییه‌كانیان به نموونه‌وه ده‌خاته ڕوو.