لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر هه‌ندێک له شاعیرانی كورد، له لایه‌ن محەمەد ساڵح دیلانه‌وه نووسراوه و ئومێد ئاشنا ئاماده‌ی كردووە، له دووتوێی كتێبێكدا له ساڵی 1996 لەچاپ دراوه.
ناوه‌رۆكی كتێب:
نووسه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و قووڵی ئه‌ده‌بیی کردووە بۆ شیعر و به‌رهه‌می هه‌ندێک له شاعیرانی كورد، وه‌ک: (مه‌وله‌وی، سالم، نالی…)، به‌شی دووه‌می تایبه‌ت كردووه به مه‌وله‌وی. سه‌باره‌ت به مه‌وله‌وی، سه‌ره‌تا خوێندنه‌وه‌یه‌ک ده‌كات بۆ باری ماددی و ده‌روونیی مه‌وله‌وی له ڕێی هۆنراوه‌كانیەوه، دواتر تیشک ده‌خاته سه‌ر گه‌وره‌یی و بەتوانایی مه‌وله‌وی له ڕووی ده‌ربڕینه‌وه، هەروەها چه‌ندین پارچه‌شیعری هێناوه له مانا و مه‌به‌ستیان ده‌كۆڵێته‌وه. پاشان باس له ڕێبازی ڕۆمانسیزم و ئه‌ده‌بی ڕە‌مزی و تێڕوانینی ڕێبازی ڕیالیزم بۆ ئه‌ده‌بی ڕە‌مزی له شیعردا ده‌كات. له كۆتاییشدا هه‌ندێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مه‌وله‌وی وه‌ک شاعیرێک ڕوون ده‌كاته‌وه.