چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه، له نووسینی كۆمه‌ڵێک نووسه‌ر، له لایه‌ن خه‌بات عارفه‌وه له دووتوێی كتێبێكدا كۆ كراوه‌ته‌وه و ئاماده كراوه. له ساڵی 1999دا لەچاپ دراوە.
ناوه‌رۆكی كتێب:
له پێشه‌كیدا نووسه‌ر ڕوونی ده‌كاته‌وه كه هه‌موو ده‌قێكی ئه‌ده‌بی ده‌بێت به تێكڕایی و به‌بێ پارچه‌پارچه‌كردن و دابڕاندنی شێواز و ناوه‌رۆک له یه‌كتر؛ لێی بکۆڵرێتەوە. له لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی و به‌رهه‌مه‌كانی مه‌وله‌وی، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه مه‌وله‌وی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ر بووه، ته‌نانه‌ت لای ده‌سه‌ڵاتدارانیش. پاشان باس له ناسكی و جوانیی ده‌ربڕینه‌كانی ده‌كات و به یه‌كه‌م كه‌س ناوی ده‌بات كه “سۆنیهت”ی به‌كار هێنابێت له شیعری كوردیدا. هه‌روه‌ها باس له‌و ژینگه ماددی و مه‌عنه‌وییه ده‌كات كه تێیدا ژیاوه و له شیعره‌كانیدا ڕەنگی داوه‌ته‌وه.