ئەدەبی کوردی
خاوەنی بەرهەم: فه‌ریاد فازیل عومه‌ر
اللغة: الكردية
شوێنی چاپ: به‌رلین
چاپخانە: له‌ بڵاوكراوه‌كانی خوێندنی كوردی له‌ به‌رلین
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 182
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: 16
الرابط للتحمیل :-
ملخص :

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ له‌ سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی، له ‌لایه‌ن فه‌ریاد فازیل عومه‌ره‌وه‌ نووسراوه‌، له‌ دووتوێی كتێبێكی (180) لاپه‌ڕه‌ییدا له‌ به‌رلین بەچاپ گه‌یه‌نراوه‌.

ناوه‌رۆكی كتێب:

نووسه‌ر له‌ ژێر چه‌ند ناونیشانێكی جیاوازدا باس له‌ ئه‌ده‌بی كوردی و ئه‌دیبانی كورد ده‌كات. له ‌سه‌ره‌تادا باسی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ كاریگه‌رییان‌ له‌ سه‌ری هه‌بووه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌، پاشان باسی هه‌ندێک له‌ شاعیرانی وه‌ک مه‌وله‌وی و نالی و… هتد؛ ده‌كات و شیعر و میتۆده‌ شیعرییه‌كانیان  ده‌خاته‌ به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ مه‌وله‌وی، باس له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شیعری مه‌وله‌وی ده‌كات، جیاوازیی مه‌وله‌وی له‌گه‌ڵ شاعیرانی تردا له‌ ڕووی كێش و قافیه‌ و سه‌روا و كۆمه‌ڵێ بابه‌تی تره‌وه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.