توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه، نه‌سرین ڕه‌ئووف ئیسماعیل وه‌ک ماسته‌رنامه له ئه‌ده‌بی كوردیدا له زانكۆی كۆیه له ساڵی 2007دا پێشكه‌شی كردووه و له ساڵی 2010دا له دووتوێی كتێبێكی (208) لاپهڕەییدا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه.
ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه:
توێژەر سه‌ره‌تا باس له ڕۆڵی ئه‌ده‌بی گه‌لانی تر ده‌كات له سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی، پاشان ئه‌ركی ئه‌ده‌بی كوردی له پێش ساڵی 1920دا ڕوون ده‌كاته‌وه كه تێیدا چه‌ند شیعرێكی مه‌وله‌وی به نموونه ده‌هێنێته‌وه له باسی عیشق و خۆشه‌ویستی و شیوهنگێڕاندا كه ئه‌ركی ئه‌و شیعرانه له ئه‌ده‌بی كوردیدا ڕوون ده‌كاته‌وه. له كۆتاییدا باس له ئه‌ركی شیعر له ئه‌ده‌بی كوردیدا له (1920-1958)دا ده‌كات.