ئه‌م كه‌شكۆڵه یه‌كێكه له كه‌شكۆڵه ره‌نگینه‌كانی كوردستان و به‌ری ره‌نج و شه‌ونخوونیی سێ بنووسی به‌ڕێزی كورده كه به‌رهه‌می به‌شێكی زۆر له شاعیره ناسراو و نه‌ناسراوه‌كانی كوردیان تێدا كۆكردوه‌ته‌وه. به‌شی زۆری شیعری كوردی یان شیعری فارسی شاعیرانی كورده. ناوی گه‌لێ شاعیری كوردی تێدایه كه تا ئێستا له سه‌رچاوه چاپكراوهكاندا ناوییان نییه و، خوێنه‌ری كورد نه به‌ناویان و نه به به‌رهه‌میان ئاشنا نییه . ئه‌م سێ كه‌سه كهشكۆڵهكهیان نووسیوه‌ته‌وه: سه‌لیم به‌گی كوڕی محه‌مه‌د ئه‌مین به‌گی كانی ناو، ئه‌سه‌دوڵڵا به‌گ، و حه‌سه‌نی كانی ناوی، دیاره به‌شی زۆری حه‌سه‌نی كانی ناوی نووسیویه‌تییه‌وه. له به‌رئه‌وه ناوم نا (ئه‌سه‌دوڵڵا) چونكه وام بینی ئه‌م پیاوه شاعیرێكی قوتابخانه‌ی مه‌وله‌وییه و سه‌ركه‌وتوانه په‌یڕه‌وی ئه‌و ڕێبازه‌ی كردووه. جگه له‌وه‌ش به‌رهه‌می زۆری له كهشكۆڵهكهدایه كه ئه‌گه‌ر بگونجێ یه‌ك بخرێن و كۆبكرێنه‌وه دیوانێكی خنجیلانه‌ی ئه‌و شاعیره پێكدێنن. ئه‌م كه‌شكۆڵه (130) پارچه شیعری مه‌وله‌وی تێدایه. ساڵی (1331) دا نوسراوه‌ته‌وه. تێكڕا (503) لاپه‌ڕه‌یه. ده‌ستخه‌ته‌كه (503) لاپه‌ڕه‌یه، و تیكڕا (130) پارچه شیعری مه‌وله‌وی تیدایه.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی (2023) ، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه : 119