ئه‌م كه‌شكۆڵه به‌شێكه له ده‌ستخه‌تێك كه له كتێبخانه‌ی (مه‌جلس شورای اسلامی) به ژماره (18753) پارێزراوه. ده‌ستخه‌ته‌كه دوو دانراوی تێدایه:
یه‌كه‌م: شه‌رحی ( الخصال المفكرة) ی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵای بێتووشی.
دووه‌م: ئه‌م كه‌شكۆڵه كه لێره‌دا جێگه‌ی مه‌به‌ستی منه (35) لاپه‌ڕه‌یه، سه‌ره‌تا و كۆتایی دیار نییه، دیار نییه كێ نووسیویه‌تییه‌وه و كه‌ی نووسراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌نده هه‌یه به دوای ده‌ستخه‌ته‌كه‌ی بێتووشیدا هاتووه و ئه‌ویش ساڵی 1312 ك له گوندی سه‌یفه‌دین نووسراوه‌ته‌وه، دوور نییه ئه‌میش ده‌ستخه‌تی هه‌مان كه‌س بێت.
ئه‌م كه‌شكۆڵه شیعری چه‌ند شاعیرێكی دیكه‌ی تێدایه، به‌ڵام به‌شی زۆری بۆ مه‌وله‌وی ته‌رخان كراوه. (38) پارچه شیعری ئه‌وی تێدایه، شیعری بڵاونه‌كراوه‌ی تێدا نییه. بۆنه‌ی وتن به سه‌ر پارچه شیعره‌كانه‌وه نه‌نووسراوه. چوار خشتهكیی و تاكی تێدا نییه. به خه‌تێكی شكسته‌ی زۆر جوان نووسراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه : 154