كه‌شكۆڵی به‌یاضی گوڵپایگانی 2
جۆری دەست خەت :به‌یاض
بە دەستی کێ نوسراوە: نه‌زانراوه‌
مێژووی دەستخەت: نه‌زانراوه‌
ژمارەی پەڕەکان:101
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

2 پارچه‌ شیعری مه‌وله‌وی تێدایه‌

كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە

ئه‌م ده‌ستخه‌ته‌  له‌ ( كتێبخانه‌ی گوڵپایگانی) دا له‌ قوم به‌ ژماره‌ (3460-240/ 17) پارێزراوه‌. پێوانه‌ی ( 17 x 12 سم )ه‌. (101) لاپه‌ڕه‌یه‌ سه‌ره‌تا و كۆتایی دیار نییه‌. نازانرێ چه‌ندی لێ له‌ ناو چووه‌. له‌ ناوه‌وه‌شیدا له‌ چه‌ند جێگه‌دا كه‌وتن و پچڕان هه‌یه‌. گه‌لێ جار (وله‌) ی جیاكردنه‌وه‌ی پارچه‌ شیعره‌كان له‌یه‌كتر، نه‌نووسراوه‌. خه‌ته‌كه‌ی مامناوه‌ندییه‌ خه‌تی (نه‌سته‌علیق ) ه‌.  دوو پارچه‌ شیعری به‌ ناوی مه‌وله‌وییه‌وه‌ تێدایه‌ تا ئێسته‌ چاپ نه‌كراون.

 

سه‌رچاوه‌: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی (2023) ، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه‌ :132