كه‌شكۆڵی عه‌بدولله‌تیف و نه‌صروڵڵا
جۆری دەست خەت :كه‌شكۆڵ
بە دەستی کێ نوسراوە: عه‌بدولله‌تیف و نه‌صروڵڵا
مێژووی دەستخەت: (سه‌فه‌ر/ 1322 ك)
ژمارەی پەڕەکان:211
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

پیشاندانی ئەلەکترۆنی بەردەست نیە
كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە

ئه‌م كه‌شكۆڵه‌ له‌ شێوه‌ی (به‌یاض) دایه،ئه‌م كه‌شۆڵه‌ (211) لاپه‌ڕه‌یه‌، پێوانه‌كه‌ی  (14 * 8 سم) ه‌. مامۆستایان عه‌بدولله‌تیف و نه‌صروڵڵا  له‌ نوسینه‌وه‌یدا به‌شداریان كردووه‌. كه‌شكۆڵه‌كه‌ باش نه‌پارێزراوه‌. سه‌ره‌تا و كۆتایی نه‌ماوه‌، له‌ چه‌ند جێگه‌یه‌كدا له‌ ناوه‌وه‌ كه‌وتن و پچڕان هه‌یه‌. شیعری گه‌لێ له‌ شاعیرانی كوردی تێدایه‌. له‌وانه‌: هیلابی، كوردی، مه‌عدوومی، شێخ ڕه‌زا، خه‌سته‌، فه‌خرولعوله‌ما، مه‌حزوون، به‌دیعی سه‌نه‌نده‌جی، ناری، سه‌ید محه‌مه‌د صادق، نالی، حه‌ریق، سالم، بابا طاهير, قازی فه‌تاح و صه‌ردی ئه‌عظه‌م و، چه‌ند شاعیری دی. له‌ شوێنێكدا مێژووی مانگی سه‌فه‌ری ساڵی  (1322 ك) یی پێوه‌یه‌.

 

 

سه‌رچاوه‌: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه‌ :142