ئه‌م به‌یاضه ده‌ستخه‌تێكی مامناوه‌ندییه، 98 لاپه‌ڕه‌یه، به خه‌تێكی مامناوه‌ندی خۆشخۆێن نوسراوه‌ته‌وه. لاپه‌ڕه‌ی (15) به‌یت و كه‌متر و زیاتری تێدایه. مێژووی نوسینه‌وه‌ی پێوه نییه، له‌وه‌ده‌چێت كۆتاییه‌كه‌ی نه‌مابێت. له باره‌ی نوسهرهوهكهیهوه له سه‌ره‌تاكه‌یه‌وه نوسراوه: (كلیات مولوی- علیه الرحمة – به خط سید نجم ا‌لدین از كليات حضرت شیخ باتمام رسید).تایبه‌ته به دیوانی مهولوییهوه، له یه‌ك دوو جێگه‌یدا ناوبه‌ناو چه‌ند به‌یتی تێدایه له دیوانه چاپهكهدا نین، ئه‌وانی دی هه‌مویان له دیوانه چاپهكهدا هه‌ن .به چاپ له شوێنێكیدا نوسراوه : ده‌ستنوسی ژماره (13) دیوانی موله‌وی نووسینی شێخ عبدالرحمن (ابوالوفا) ساڵی 1285- تا 1319 ھ ق له بیاره نوسراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه : 103