ئه‌م كه‌شكۆڵه كه له شیوه‌ی (بهياض) دایه، یه‌كێكیتره له كه‌شكۆڵه نایابه‌كانی كتێبخانه‌ی كوردی، و نوسه‌ره‌وه به‌رێزه‌كه‌ی به خه‌ته جوانه خۆشه‌كه‌ی خۆی، هونه‌ری له نوسینه‌وه‌یدا نواندووه و به شێوه‌یه‌كی شیاو ڕازاندویهتییهوه. ئه‌م كهشكۆڵهش به‌شێكی تێدا چووه و سه‌ره‌تا و كۆتایی نه‌ماوه و ناوی نوسه‌ره‌وه و مێژووی نوسینه‌وه‌ی نازانرێت، ئه‌م كه‌شكۆڵه له پێشدا له لای حه‌میده خانی كچی ئه‌حمه‌د موختار جاف بووه.ئه‌وه‌ی كه ماوه (288) لاپه‌ڕه‌یه. دوو كه‌س نوسیویانه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان كه به‌شی زۆری به خه‌تی ئه‌وه زۆر خه‌تخۆش بووه. خه‌تی دووهمهكهیشیان خراپ نیه و ده‌خوێنرێته‌وه، لاپه‌ڕه‌ی (6) به‌یتی تێدایه، و پێوانه‌كه‌ی ( 16 x 10 ) یه . له سه‌ره‌تاوه تا لاپه‌ڕه (110) شیعری مه‌وله‌وی تێدایه. ئه‌م ده‌ستخه‌ته ئه‌سڵه‌كه‌ی له (دار الوطنية للمخطوطات)دا پارێزراوه.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه : 53