توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستییه له سه‌ر هه‌ندێک له بابه‌ته‌كانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی له دیدی مه‌وله‌وییه‌وه له ڕێگه‌ی كتێبی زوبده‌ی عه‌قیده‌كه‌یه‌وه، له لایه‌ن «نايف ميكائيل طاهر» ەوە ئاماده كراوه و له گۆڤاری زانكۆی زاخۆ، به‌رگی یه‌كه‌م، ژماره (1)، له ساڵی 2016دا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه.
ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه:
توێژینه‌وه‌كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر میتۆدی مه‌وله‌وی بۆ سه‌لماندنی سیفاته‌كانی خوا، كه ئه‌و سیفاتانه لای مه‌وله‌وی بریتین له: سیفاتی نه‌فسی و سیفاتی نه‌رێنی و سیفاتی ماناكان، هه‌روه‌ها ڕێباز و پڕۆگرامی گرووپه ئیسلامییه‌كانی له‌و بابه‌تانه‌دا خستووه‌ته ڕوو.