لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر شیعری هه‌ندێک له شاعیرانی كورد، له لایه‌ن كه‌مال غه‌مباره‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (204) لاپهڕەییدا له ساڵی 2008دا لەچاپ دراوه.
ناوه‌رۆكی كتێب:
نووسه‌ر له سه‌ره‌تادا پێشه‌كییه‌ک له سه‌ر گرنگیی نوێخوازی و به‌ره‌وپێشچوون دەخاتە ڕوو، به تایبه‌تی له نێو چینی ئه‌دیبان و نووسه‌ران، دواتر له شیعری هه‌ندێک له شاعیرانی كورد دەکۆڵێتەوە، پاشان دێته سه‌ر بابه‌تی مه‌وله‌وی بە ناونیشانی “مه‌وله‌وی، شاعیری ڕەوتی نوێخوازی”، كه باس له پێشه‌نگیی مه‌وله‌وی ده‌كات له ڕێبازی ڕۆمانتیكی له ئه‌ده‌ب و شیعری كوردیدا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه شیعره‌كانی ڕه‌سه‌نایه‌تییان پێوه دیاره، هه‌ر چه‌نده ئه‌م ڕێبازه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ڕۆژئاواشدا په‌ره‌ی سه‌ندووه و مه‌وله‌وی هیچ چاوی به شیعری شاعیرانی ڕۆژئاوا نه‌كه‌وتووه تا گاریگه‌ریی له سه‌ر دروست بكات. تیشك ده‌خاته سه‌ر ڕێبازی شیعریی مه‌وله‌وی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و به نموونه‌ی شیعری ڕوونی ده‌كاته‌وه