پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرهەمەکانی
خاوەنی بەرهەم: ئومێد ئاشنا
اللغة: الكردية
شوێنی چاپ: هه‌ولێر
چاپخانە: ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 450
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: 85
الرابط للتحمیل :-
-
ملخص :

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ له‌ سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كانی شاعیری به‌ناوبانگی كورد پیره‌مێرد، له‌ لایه‌ن ئومێد ئاشناوه‌ نووسراوه‌ و له‌ دووتوێی كتێبێكی (450) لاپه‌ڕەییدا له‌ ساڵی 2001دا لە‌چاپ دراوە.

ناوه‌رۆكی كتێب:

نووسه‌ر شیعر و نامه‌ شیعرییه‌كانی پیره‌مێردی شاعیری به‌ پێی بۆنه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ شاعیران و ناودارانی تری كورددا ڕێك خستووه‌ وهۆكاره‌كانیانی باس كردووه‌  و هه‌ندێك جاریش ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی له‌ سه‌ر پارچه‌شیعره‌كان نووسیوه‌. تایبه‌ت به‌ مه‌وله‌وی، چه‌ند پارچه‌شیعرێكی مه‌وله‌ویی هێناوه‌ كه‌ پیره‌مێرد خۆی له‌ فارسییه‌وه‌ وه‌ریگێڕاون بۆ كوردی، یاخود له‌ شێوەزاری گۆرانه‌وه‌ وه‌ریگێڕاونه‌ته‌ سه‌ر کرمانجیی ناوەڕاست ‌وبۆنه‌كانیان باس ده‌كات.