خـورشید سـهمای شـ‌یـ‌ریـ‌ن جـهمـاڵان
ڕهشــك ئـهفـزای گـرۆی دیـده غـهزاڵان
دانـه‌ی شـه‌و چـراغ خـهزانـهی هـه‌سـتی
مـهزهی نـهشئـهی عـه‌شـق باده پـهرستی
ده‌رگـای مهدیـنـهی حـوسـن مهحـبووبـی
نوور ئه‌فزای دیده‌ی جه‌رگه‌ی یه‌عقووبی
خـودا وه تـۆش دان بـاڵای عـهرعـهری
هـه‌ر لایـق وه تــۆن شــێـوهی دڵـبـهری
كـــاڵای شــیـریــنـی وه بـاڵات بــریــان
تـاس مـهحـبـووبـیـت نـه عـاڵـهم زڕیـان
نـیـگـای خـوماریـت خـهمبـارم كـهردهن
ژار مــــــار ده‌رد وه دڵ دا بـــــهردهن
بـه وێـنـه‌ی نـهچیــر زامــان ئـاوهردهم
په‌له په‌ل په‌ی گیان نه ده‌س تۆ به‌رده‌ن
پــهنــام وه پــهنــای فیــراقت كـهردهن
ئیـسه بێ ئـامـان خـهستهی هیـجـرانم
سهركهردهن هوو ناو نــه تـۆی زامانم
نه صـهبرم چـهنی دووریت مـهسـازۆ
نــه وهصـلت وه مــهیـل دڵـم نـهوازۆ
نـه یـارای خـهیــاڵ وهصـاڵ تـۆمهن
نه تـاب دووری ی خـه‌یـاڵ تـۆمــهن
دڵ مه‌نده‌ن نه به‌ین خۆف و ڕجا دا
مـهزانـۆ ڕاش كـام یـاوۆ ئـه‌و لادا
مه‌رتۆ وه كه‌ره‌م ته‌شریف باوه‌ری
یا وه لای وهصڵت ڕابه‌ریش كه‌ری
وه‌ر نــه، ئــازیزم، قه‌سه‌م وه نامه‌ت
ســهرگــهردان مــهبۆ تاڕۆی قیامه‌ت
مامۆستای موده‌رریس به‌م شێوازه مانای ده‌كات و ده‌فه‌رموێت:
– ئه‌ی بریسكه دار وه‌ك ڕۆژ به ئاسمانی جوانانه‌وه، ئه‌ی زیادكهری داخ و خه‌فه‌تی ئه‌و جوان خاسانه‌ی كه چاویان وه‌ك چاوی ئاسك وایه، هۆی وه‌صف كردنی ئه‌و خۆشه‌ویسته به زیادكهری داخ و خه‌فه‌تی جوانان له به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌نده جوانه، هه‌رچه‌ند ئه‌وان سه‌یری ئه‌كه‌ن به‌خیلی پێ ئه‌به‌ن و داخی دڵیان زیاد ده‌بێت.
– ئه‌ی گه‌وهه‌ری شه‌و دره‌وشاوه له گه‌نجینه‌ی گێتی دا، ئه‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆ دڵداری وه‌ك مه‌زه وای بۆ مه‌ی خۆر، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه وه‌ك چۆن مه‌ی خواردنه‌وه بێ مه‌زه نابێ، جیهانی خۆشه‌ویستیش ئه‌می تیا نه‌بێ به هیچ دانانرێ.
– ئه‌ی ده‌رگای شاری خۆشه‌ویست بوون له به‌ر جوانی، ئه‌ی زیاد كه‌ری رووناكیی چاوی ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی یار ده‌كه‌ن. مه‌وله‌وی ته‌شبیهی یه‌كه‌می ئه‌م شیعره‌ی له‌و حه‌دیثه وه‌رگرتووه كه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمویه‌تی (أنا مدینة العلم و علی بابها) واته: من شاری زانستم، وه عه‌لی دهرگاكهیهتی. وه ته‌شبیهی دووهه‌میشی له مه‌سه‌له‌كه‌ی حه‌زره‌تی یوسف وه‌رگرتووه كه له قورئانا ئه‌فه‌رموێت یه‌عقوب به هۆی گوم بوونی یوسفی كوڕییه‌وه كوێر بوو بوو، به‌ڵام هه‌ر كه یوسف كراسه‌كه‌ی خۆی له میسره‌وه بۆ نارد هێنای بهچاویاو چاوی چاك بووه‌وه.
– كاڵای جوان چاكی بڕاوه به باڵات و ناوبانگی خۆشه‌ویستیت له جیهانا ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
– وه‌ك نێچیری ڕاو بریندار بووم و ئازاری گولـله‌ی خه‌فه‌تم چه‌شتووه.
– بۆ ئه‌وه‌ی به تیری چاوت گرفتار نه‌بم و گیانم ڕزگار كه‌م له ده‌ستت، به‌ھه‌ڵه‌داوان په‌نام برده به‌ر دوور كه‌وتنه‌وه لێت.
– كه‌چی ئێستا تووشی ده‌ردی بێ ئامانی دووریت بووم و خوێناو له زامهكانمهوه لێشاوی كردووه.
– نه سه‌بری من و دووری تۆ پێكه‌وه ئه‌گونجێن، وه نه وصلیشت به خۆشه‌ویستی یه‌وه دڵ نهواییم ئه‌كا.
– – نهفرسهتم هه‌یه بیر له وهصلت بكه‌مه‌وه، وه نه توانای ئه‌وه‌م هه‌یه دوور بم له خه‌یاڵ كردنه‌وه لێت.
– دڵ ماتڵ ماوه له نێوانی ترسی نه‌گه‌یشتن به تۆ‌و هیوای گه‌یشتندا، وه نازانێ ڕێگای ئه‌چێته سهركامیان.
– مه‌گه‌ر تۆ به پیاوه‌تی خۆت ته‌شریف بێنی بۆ لای، یا ڕێگای پێشان ده‌ی كه له كوێ وه ئه‌گاته گه‌یشتن به تۆ.
– ئه‌گینا گیانه‌كه‌م قه‌سه‌م به ناوت، دڵم تا ڕۆژی قیامه‌ت به سه‌رگه‌ردانی ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه (دیوانی مه‌وله‌وی- مه‌لاعبدالكریمی مدرس – چاپی یه‌كه‌م- لاپه‌ڕه 191- 1961).
سوپاس و پێ‌زانین:
– لاوی دڵسۆز و عاشقی مه‌وله‌وی (زامــی) بۆ خوێندنه و ئاماده‌كردنی ئه‌م شیعره به ڤیدیۆیه‌ك و پێشكه‌ش كردنی به پێگه و په‌یجی (mawlawi.krd).
– لاوی دڵسۆز و عاشقی مه‌وله‌وی (محمد فاتح محمد) بۆ ده‌ستپێشخه‌ری و ڕێكخستن و هاریكاری ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌كه.