محمد ئەمین زەكی (1880-1948) مێژوونوس و زانای به‌ناوبانگی كورد لە كتێبی (تاریخ سلیمانی وَوڵاتی دوری زور قدیمهوه تا اولی احتلال 1918)كه باس لە موێژوی وڵاتی سلێمانی دەکات هەر له سه‌رده‌می پێش ئیسلامەوە تا سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلام وە تا ده‌گاته چه‌رخی حكومه‌ته‌كانی (به‌به) و به تایبه‌ت دامه‌زراندنی شاری سلێمانی و میره‌كانی بابان به‌گشتی و پاشان له به‌شێكی كتێبه‌كه‌یدا به ناوی (علما و شعرای صاحب اثر) باس 75 زانا و شاعیری به ناوبانگی مه‌مله‌كه‌تی سلێمانی ده‌كات كه پێگه‌ی گه‌وره‌یان له سلێمانیدا هه‌یه و یه‌كێك له‌و زاتانه‌ی کە محمد ئه‌مین زه‌كی به‌گ باسی لێوه‌ده‌كات و به‌كورتی له‌سه‌ری دواوه حه‌زره‌تی مه‌وله‌وییه وه‌ك له خواره‌وه ده‌قی نوسینه‌كه‌ی وه‌ك خۆی و به‌و ڕێنوسه‌ی كتێبه‌كه‌ی پێ نوسراوه داده‌نێین.
جگه‌له‌وه‌ی محمد ئه‌مین زه‌كی زۆر به‌شه‌وق و بڵندی باس له‌مه‌وله‌وی ده‌كات و به ڕێچكهشكێن و خاوه‌ن ڕێچكه و ڕێباز به خودی خۆی ناوزه‌ندی ئه‌و زاته ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئه‌وكاته‌ی مه‌وله‌وی وه‌فات ده‌كات محمد ئه‌مین زه‌كی ته‌مه‌نی ته‌نها دوو ساڵان ده‌بێت و پێ ناچێت بینیبێتی .
هه‌ر له‌م كتێبه‌دا باس له‌و هه‌وڵ و ماندوبونه‌ی حاجی توفیقی پیره‌مێرد ده‌كات و هه‌وڵی به‌چاپگه‌یاندنی یه‌كه‌م دیوانی مه‌وله‌وی له لایه‌ن پیره‌مێرده‌وه به‌گه‌وره ده‌نرخێنێت و به كارێكی قورس و شێوازێكی كاركردنی نوێی له‌وسه‌رده‌مه‌دا له‌قه‌ڵه‌م داوه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی باسكردنی محمد ئه‌مین زه‌كییه له‌سه‌ر مه‌وله‌وی:
35— ملا عبدالرحیم (مولوی):
لە عشیرتی (تاو كوزی)ی قضای هەلەبجەیە بە روایتیكیتر لە بنە مالەی (چوریە) و لە احفادی سید (پیرخضر)ی شاهویی یە . مخلصی لە شعردا (معدوم) ە . خلیفەی مرشدی تریقتی نقشی مرحوم شیخ عثمانی طویلە بو . وفاتی لە مبادی ی قرنی چواردە مینی هجریدایە. درجەی دیانت و تقوای لەگەل مرتبەی شعر و ادبیدا زور بلند بو قدرتی شعر وادبی لە درجەی ایجاد دا بو . اسلوبی ، خاصە بە خوی . لە سر شوینی هیچ شاعریك نەرویوە الهام و سنوحاتی ثمرەی تتبع نەبو بلكو راستە و راست وهبی بو. بعضی اشعاری لە خصوص شیوە و نسقەوە زور لە اشعاری بابا طاهری همدانی ئەكا . بەلام ئەم مشابهتە تقلیدی نیە تصادفی یە چونكە مولوی لە اشعار و آثاری بابا طاهر بی‌خبر بو. اغلب اشعار و غزلیاتی ، تصویری عشق و حب آلهی ئەكا ، وینەیكی پر لە وجد و بەسوزی دینی یە (العقیدة المرضیة) ی ، كە لە 1352 ی هجریدا لە طرف محی ا‌لدین صبری افندی ی سنەیی و (فرج اللە زكی )یەوە لە مصردا طبع كراوە ، وینەیكی عشقی دینی ی (مولوی) یە . مرحوم ، ئەم اثرەی بە لهجەی كوردی ی خوی تألیف كردوە و منظومە . چل وسیە مبحثە . بعضیكی فارسی و عربی یە. لە 1308 دا لەطرف ملا رسولەوە استنساخ كراوە. لە ذیلی ئەم رسالەیەدا اثریكتیری (مولوی) ، كە عنوانەكەی (العقیدة الفارسیە) یە ، هەیە و بە فارسی و منظومە عبارتە لەوصف و مناقبی بنوی و تصویری عقائد و نكاتی دینی. بیجگە لەم دو اثرە بە عربیش (العقیدة المرضیە)ی و (ایمان و باور)یشی بە كوردی نوسیوە لهجەی ، نەبە تەوای لهجەی هەورامی و نە لهجەی سلیمانی یە بلكو لە بینی ئەم دو لهجەیەدا دیت‌و ئەچی هر وەكو اسلوبی شعر و ادبی لهجە كەشی خاصە بە خوی.
دیوانی اشعاری هیشتا لە چاپ نەدراوە . بەلام ماموستای شعرای سلیمانی ی ایستا شاعری محترم حاجی توفیق بك خەریكی جمع و طبعی یە . اصولیكی تازەی غربە، اولجار و لە خویەوە بی بیستن و جاوپی كەوتن لە طرف ئەم ذاتەوە استعمال كراوە و ئەمە نمونەكەیەتی:
فریاد جەشوری ارض چارەی من
هر سوزەی مراد من نادیارن
دادجە هوای بد ، بدستارەی من
هر ن‌و كلالەی من پینی وارن
ئەمیش رباعیكی تریە:
گول چون روی غریز نزا كت پوشان
وەفرەوان چون سیل دیدەی من جوشان
سوزەی حیاتم رستەی وفای تون
ار وفات نەبون حیاتم جەكون
سەرچاوە:
*(تاریخ سلیمانی و ولاتی دوری زور قدیمەوە تا اولی احتلال (1918م))وزیری اقتصاد و مواصلاتی پیشو محمد امین زكی نوسیویەتی، لاپەڕە 265 ی چاپی یەكەمی ساڵی 1939ی میلادی.
تێبینی: دەرگای دووبارە بڵاوكردنەوەی هەموو بابەتەكانی ئەم ماڵپەڕەی(حەزرەتی مەولەوی) بۆ هەمووان واڵایە بە مەرجێك ئاماژە بە پەڕەی (mawlawi.krd ) بكرێت.