نوسخه‌ی نه‌ریمان 
جۆری دەست خەت :ده‌ستخه‌ت
بە دەستی کێ نوسراوە: نه‌زانراوه‌
مێژووی دەستخەت: –
ژمارەی پەڕەکان:57
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

تایبه‌ته‌ به‌ دیوانی مه‌وله‌وی

كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە

ئه‌م ده‌ستخه‌ته ناوی‌ نوسه‌ره‌وه‌ و مێژووی نوسینه‌وه‌ی پێوه‌ نییه‌. سه‌ره‌تاكه‌ی دیاره‌ به‌ڵام له‌ كۆتاییه‌وه‌ ناته‌واوه‌ و نازانرێ چه‌ندی لێ له‌ ناوچووه‌. ئه‌وه‌ی كه‌ماوه‌  (57) لاپه‌ڕه‌یه‌، سه‌رله‌به‌ری بۆ دیوانی مه‌وله‌وی ته‌رخان كراوه‌. خه‌ته‌كه‌ی مامناوه‌ندییه‌. له‌ گه‌لێ جێگه‌یدا لێكدانه‌وه‌ بۆ ووشه‌و و رسته‌كان به‌ فارسیی نووسراوه‌. له‌ كاتیی نووسینه‌وه‌یدا نوسه‌ره‌وه‌ كه‌مه‌ -كه‌مه‌ هه‌ڵه‌ و له‌ بیرچوونی هه‌یه‌.

 

سه‌رچاوه‌: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه‌ :138