ئه‌م كه‌شكۆڵه كاتی خۆی یه‌كێك له كه‌شكۆڵه نایابه‌كانی (دیوانی مه‌وله‌وی) و شاعیرانی تر بووه. كه‌مته‌رخه‌می له عاستیدا كراوه و شپرزه بووه و به‌شێكی – كه نازانرێ چه‌نده – له ناوچووه. سه‌ره‌تاكه‌ی ماوه، له ناوه‌وه له (5) جێگه‌یدا كه‌وتن و تێداچوون هه‌یه. كۆتاییه‌كه‌ی نه‌ماوه. ناوی نوسه‌ره‌وه و مێژووی نوسینه‌وه‌ی دیار نییه. به خه‌تی نه‌سته‌علیقی شكسته نوسراوه، و له شێوه‌ی (به‌یاض ) دایه. شیعری – جگه له مه‌وله‌وی – وه‌لی دێوانه و، شێخ حه‌سه‌نی مهولاناوایی، و كاك ئه‌حمه‌دی مهجذووب و، ئه‌حمه‌د به‌گی كۆماسیی تێدایه. ئه‌وه‌ی كه ماوه (130) لاپه‌ڕه‌یه. لاپه‌ڕه‌كانی جۆگه‌له – جۆگه‌له كراون. سه‌ره‌تاكه‌ی به نه‌خشی گوڵ نه‌خشێنراوه. پێوانه‌كه‌ی ( 20 * 11 ) سم . و لاپه‌ڕه‌ی (8) به‌یتی تێدایه. یه‌كێكه له‌و كه‌شكۆڵه نایابانه‌ی په‌خشانی كوردی مه‌وله‌وی تێدایه. نوسهرهوهكهی به كوڵ و سۆزه‌وه نوسیویه تییه‌وه، له كه‌لێ جێگه‌یدا شیعره‌كانی نرخاندوون و به ماناكانیانیدا هه‌ڵداوه. به‌شی هه‌ره زۆری شیعری مه‌وله‌وییه. ئه‌م ده‌ستنوسه له كتێبخانه‌ی زانكۆی صه‌لاحه‌دین به ژماره (373) پارێزراوه.
سه‌رچاوه: دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی ( 2023)، محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه : 68