مــــهولــــهوی بێجگه له‌وه‌ی قۆناغێكی خوێندنی له مزگه‌وتی جامیعه‌ی هه‌ڵه‌بجه بووه و هه‌موو قۆناغه‌كانی مه‌لایه‌تیشی هه‌ر له‌ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌بووه تا ئه‌وكاته‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه زێدی خۆی له سه‌رشاته.
مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕڕیس له ڕۆژگاری ژیان كه یاداشت و بیره‌وه‌رییه‌كانییه‌تی ده‌فه‌رموێت:
شێخ موسته‌فای موفتی زۆر خاوه‌ن زه‌وق بوو و مه‌یلی له ڕابواردن زۆربوو هه‌میشه مه‌جلیسی پڕبوو له قسه‌ی خۆش و نوكته‌ی جوان، كـهریـم زیـرونی هه‌بوو له هه‌ڵه‌بجه‌دا چونكی ههرلهمنداڵیـیهوه تێكه‌ڵی ماڵی موفتی بوو زۆر جار ئه‌هاته خزمه‌تی شێخ مسته‌فای موفتی و قسه‌ی خۆشی ئه‌گێڕایه‌وه. هه‌ر ئه‌و گێڕایه‌وه وتی : ڕۆژێ له‌بیرم ئێ مــهولــهوی له زه‌مانی شێخ مه‌حموودی موفتیدا هات بۆ ماڵی موفتی هه‌ر له دووره‌وه بانگی كرد له شێخ مه‌حموودی موفتی و فه‌رمووی: توخوا بزانه ئه‌م قوڕمساغه (یانی مــهولــهوی خۆی) چه خه‌یاڵێكی ناسكی كردووه كه ئه‌ڵێت:
گــوڵ چوون ڕووی ئازیز نه‌زاكه‌ت پۆشان
وهفــراوان چون سهیل دیده‌ی من جۆشـــان
مه‌وله‌وی كه ئه‌هاته هه‌ڵه‌بجه هه‌ر له ماڵی شێخ مه‌حموودی موفتییا میوان ئه‌بوو و مه‌جلیسه‌كه‌یان ئه‌بوو به باڵهخانهیێ له به‌هه‌شتا.
تێبینی: وێنه‌كه بریتییه له‌و حه‌وشه‌یه‌ی ماڵی شێخ مه‌حموودی موفتی هه‌ڵه‌بجه كه مه‌وله‌وی ئه‌م شیعره‌ی تێدا خوێندۆته‌وه.
هه‌روه‌ها مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی له سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌ی دیوانی مه‌وله‌ویدا له‌ژێر ناونیشانێكی گه‌وره‌دا به ناوی (ئــهڵــقــهی ونبــوو) ده‌فه‌رموێت:
چه‌ند جار له مامۆستای مودهریسم بیستووه، ئه‌یفه‌رموو: نێوانی مــهولــهوی و بنه‌ماڵه‌ی شێخ عه‌بدوڵڵای خه‌رپانی زۆر خۆشبووه و، له دیوه‌خانی ئه‌واندا گفتوگۆی زانستیی و خوێندنه‌وه‌ی شیعر و ئه‌ده‌ب، شه‌وچه‌ره و بابه‌تی ڕۆژ بووه. ده‌گێڕنه‌وه كه مــهولــهوی پارچه به‌هارییه‌كه‌ی (نازك ته‌داره‌ك فه‌صلی وههارهن) ی وتووه چووه بۆ ماڵی شێخ عه‌بدوڵڵا و ئه‌وكات شێخ مه‌حموودی كوڕی مامۆستای مزگه‌وتی جامیعه‌ی هه‌ڵه‌بجه بووه. ماڵه‌كه‌یان دووقات بووه، مه‌وله‌وی هه‌ر له حه‌وشه‌كه‌وه بانگی كردووه: خوله! خوله! (به نازی دۆستایه‌تییه‌وه به‌وجۆر بانگی شێخ مه‌حموودی موفتی كردووه) وه‌ره، گوێ بگره، بزانه كه‌س شتی وای وتووه؟
گــوڵ چوون ڕووی ئازیز نه‌زاكه‌ت پۆشـان
وهفــراوان چون سهیل دیده‌ی من جۆشــــان
ئه‌مه شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و پێكه‌وه ژیان و ڕه‌فتاری مــهولــهوی بووه له ته‌ك ئه‌و خانه‌واده‌دا كه كۆڕه‌كه‌یان به درێژایی ته‌مه‌نی مــهولــهوی، درێژه‌ی بووه و، تاكه دیوه‌خانی گه‌وره و ناوداری له‌وشێوه له هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ر دیوه‌خانی ئه‌وان بووه و به‌س.
مه‌وله‌وی به فه‌قێتی و هاوڕێتیی له ته‌ك شێخ عه‌بدوڵڵا و شێخ مه‌حموود و شێخ مصطفای موفتیدا ژیاوه، ئاگاداری كۆچی دوایی كۆڵه‌كه‌ی گه‌وره‌ی زانستی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی ناوچه‌كه شێخ عهبدوأڵڵای خه‌رپانی و شێخ مه‌حموودی كوڕی-به‌رودوا به ماوه‌یه‌ك- بووه و له پرسه‌یاندا بووه، ده‌بێ به پارچه شیعرێكی به‌سۆز، هه‌ستی خۆی به‌رامبه‌ر بهوكارهساتانه ده‌رنه‌بڕیبێ؟
ده‌بێ چه‌ندین نامه‌ی شیعری له نێوانی مه‌وله‌وی و زانایانی ئهوبنهماڵهدا هاتوچۆیان نه‌كردبێ و ئاڵوگؤڕنهكرابێ؟ …..
سه‌رچاوه‌كان:
– (ڕۆژگاری ژیان یاداشت و بیره‌وه‌رییه‌كانی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕڕیس ئاماده‌كردن و له‌سه‌رنووسین: ڕه‌ئوف مه‌حموودی ).
– سه‌رچاوه ( دیوانی مه‌وله‌وی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزی -لێكۆڵینه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی –- -به‌رگی یه‌كه‌م-2015-).
– وێنه‌كه له‌لایه‌ن خاتوو ڕوقییه كچی مامۆستا شێخ جه‌میلی شێخ موسته‌فای موفتی- هو پارێزراوه و به‌خشراوه به ماڵپه‌ڕو و په‌ڕه‌ی www.mawlawi.krd كه بریتییه له و حه‌وشه‌یه‌ی ماڵی موفتی هه‌ڵه‌بجه كه ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی مه‌وله‌وی تێدا ڕویداوه به هه‌ندێك ده‌ستكاری كه‌مه‌وه