گه‌ڕان به‌دوای ماناكانی شیعردا
خاوەنی بەرهەم: عه‌تا قه‌ره‌داغی
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 300
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە:
بەستەری داگرتن: –
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه‌ بۆ شیعری هه‌ندێك له‌ شاعیرانی كورد، وەک (نالی، سالم، كوردی، مه‌حوی و مه‌وله‌وی)، كه‌ له ‌لایه‌ن عه‌تا قه‌ره‌داغییه‌وه‌ دانراوه‌ و له‌ دووتوێی كتێبێكی 300 لاپه‌ڕه‌ییدا له‌ ساڵی 2006دا چاپ كراوه.

 

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی ئه‌ده‌بییه‌ له‌ شیعری كوردی، دانه‌ر به‌ پشتبه‌ستن به‌ میتۆدی ڕه‌خنه‌یی هه‌وڵی داوه‌ كه‌ خاڵی هاوبه‌ش له‌ نێوان ده‌قی شیعری كلاسیكی و نوێدا له‌ ڕووی به‌رهه‌مهێنانی شیعریه‌ت ‌و پرسیاری شیعری و جیهانبینی و مانای شیعرییه‌وه‌ بدۆزێته‌وه‌.

نووسه‌ر چه‌ند شاعیرێكی كوردی وه‌ك نموونه‌ وه‌رگرتووه‌ و هه‌ندێک له‌ شیعره‌كانیانی خستووه‌ته‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌وە، مه‌وله‌وییش وه‌ك شاعیرێك له‌ شاعیره‌ كلاسیكه‌كانی كورستان لێی كۆڵراوەتەوە له‌م كتێبه‌دا و بابه‌تی ترسی مردن و ئه‌فسانه‌ی ئاوی حه‌یاتی له‌ شیعری “واده‌ی سفیده‌”ی مه‌وله‌ویدا به‌ نموونه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ و له‌ مانا و مه‌به‌‌سته‌كانی کۆڵیوەتەوە.