ئەم كەشكۆڵە بەری ڕەنجی (33) ساڵی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای مەریوانییە ، ئێران و عێراقی پێ كردووە و ، لە (چۆڕ) ەوە تا (هەولێر) و شوێنانی دیش هاوڕێی بووە و لێی زیاد كردووە و دەوڵمەندی كردووە.(330) لاپەڕەیە. پێوانەكەی (10*24) سم. لە شێوەی (بەیاض) دایە . لە نێوان مێژووی(1307=1894ز) و (1340ك=1921ز)دا نووسیویەتییەوە. (116) پاچە شیعری مەولەوی تێدایە. شیعری(نالی) و چەند شاعیری دیكەی تێدایە. بە خەتێكی(نستعلیق)ی جوانی شكستە نووسیویەتییەوە. فیهرەستی بۆ پارچە شیعرەكان كردووە. سەرەتاكانیانی بە قەڵەمی سوور دیاریی كردووە. بە درێژیی لە بیرگی حەوتەمی بووژاندنەوەی مێژووی زانایانی كورددا باسی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای نووسەرەوەی ئەم كەشكۆڵە و بەرهەمەكەی نووسیوە. سه‌رچاوه : دیوانی مه‌وله‌وی مه‌ل عه‌بددوڕەحیمی تاوگۆزی، كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، (2015) چاپی یه‌كه‌م، به‌رگی یه‌كه‌م ، لاپه‌ڕە : 25 |