له نووسین و ئاماده‌كردنی محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمیی ناسراو به “شه‌پۆل”ە، ساڵی 1992 له دووتوێی 210 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه.
پێك هاتووه له كۆكراوه‌ی كۆمه‌ڵه بابه‌تێكی ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها باسكردنی هه‌ندێك له شاعیران و كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان، له‌وانه‌ش مه‌وله‌ویی شاعیر، كه له لاپه‌ڕه (125-127) له باسی ئیسرا و میعراجدا شیعرێكی سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی تاوگۆزیی ناسراو به مه‌وله‌وی به نموونه هێناوه‌ته‌وه.