ئه‌م كتێبه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه و بابه‌تانه له‌خۆ ده‌گرێت كه له دیداری مه‌وله‌ویی 2010دا پێشكه‌ش كراون. كتێبه‌كه له (304) لاپه‌ڕه‌دا و له‌لایه‌ن به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ر له سلێمانی به‌خشرایه ئاماده‌بووانی دیداره‌كه.
لەم دیداری مەولەوییەدا ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەش کراون: جوانیناسینی شیعره‌كانی مه‌وله‌وی، گه‌ڕان به‌دوای شیعره‌كانی مه‌وله‌ویدا، كارێكی نوێ بۆ مه‌وله‌وی، مه‌وله‌وی وێنه‌ی خوداگایی، له “سه‌رشاته”ی ڕهقهنهوه بۆ “وهكناباد”ی ئه‌شق، خوێندنه‌وه‌ی مه‌وله‌وی وه‌ك شاعیرێكی ڕێبازی ڕۆمانسی، مه‌وله‌وی شاعیری ئازار و خه‌مه، چه‌مكی عه‌شق له دونیابینیی مه‌وله‌ویدا، كاریگه‌ری و ههرمانۆ ساقی لاو مه‌وله‌وییه‌وه، كاریگه‌ریی شاعیرانی ڕابردوو له‌سه‌ر مه‌وله‌وی و مه‌وله‌وی له‌سه‌ر شاعیرانی هاوچه‌رخ و پاش خۆی، مه‌وله‌وی شاعیر و دانا و زانا و ئه‌ندازیاری ڕسته و وشه، لێكدانه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێیی له‌سه‌ر چه‌ند دێڕێ له ئاساری مه‌وله‌وی، كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی مامۆستا مه‌وله‌ویی تاوگۆزی، خوێندنه‌وه‌ی خهسارشناسی له شیعری مه‌وله‌ویدا، سیمفۆنیایهك بۆ هه‌ورامان، مه‌وله‌وی و بنه‌ماڵه‌كانی عیلم و زانست، ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وانه‌ن كه له‌م دیداری مهولهوییهدا له‌لایه‌ن نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر و ئه‌دیب و ئهدیبدۆستانی كورده‌وه له‌سه‌ر مه‌وله‌وی پێشكه‌ش كراون.