لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه زانستییه‌كان و هه‌ندێک بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به شیعر و ڕێبازی شیعریی زانا و شاعیری گه‌وره‌ی كورد مه‌وله‌وی، له لایه‌ن ئه‌نوه‌ر قادره‌وه ئاماده كراوه و له دووتوێی كتێبێكی (290) لاپهڕەییدا لەچاپ دراوه.
ناوه‌رۆكی كتێب:
نووسه‌ر سه‌ره‌تا به پێی ڕیزبه‌ندیی مێژوویی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه زانستییانه‌ی هێناوە كه له سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی مه‌وله‌وی كراون، پاشان كورته‌یه‌ک له سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی باس ده‌كات. دواتر باس له جۆری شیعره‌كانی مه‌وله‌وی ده‌كات، زۆرینه‌یان به غه‌زه‌ل ناو ده‌بات و بۆنه‌كانیان به شێوازێكی گشتی بۆ سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی جیاواز پۆلێن ده‌كات، چه‌ندین نموونه‌ی شیعری‌یان له سه‌ر ده‌هێنێته‌وه و لێیان دەکۆڵێتەوە. له كۆتاییشدا هه‌ندێک بابه‌تی وه‌ک ئایین، مه‌ی، نامه شیعریی و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه ده‌خاته به‌ر لێكۆڵینه‌وه و به نموونه ڕوونیان ده‌كاته‌وه.