له خه‌یاڵێكی پڕ له خۆشه‌یستی و هاوڕێیه‌تی، دوور له‌و ئازیزانه‌ی كه سه‌رده‌مانێك پێكه‌وه‌بوون و شكار و سه‌یران و یادگارییان پێكه‌وه هەبووە و ئێستا هه‌ریه‌كه‌یان كه‌وتونه‌ته شوێنێك و بگره مه‌رگ زۆریانی لێك جیا كردۆته‌وه، ئازاری ئه‌م فیراقی یارانه ئاگری له دڵی مه‌وله‌وی به‌رداوه و یادی ئه‌و كات و ساتانه ده‌كاته‌وه خه‌رمانێك له وه‌فا پێشكه‌ش ده‌كات..
دڵ یـهنـد وه ئـایر دووری ی تـۆ تـاوان
ســا ڕاســهن كــزهش وه لات نـهیـاوان؟
وه‌ی مـن پـه‌ی صـهفـای یاران هـام ده‌م
ئـای په‌ی ئه‌و سه‌یران ماردم و كه‌ڵ ڕه‌م
یـاران گـردین شـین وه توونای توون دا
هـه‌ر خـه‌یاڵ مه‌نده‌ن نه تۆی ده‌روون دا
مامۆستای موده‌رریس به‌م شێوازه مانای ده‌كات:
– دڵم ئه‌وه‌نده به ئاگری دووریی تۆ هه‌ڵقرچاوه ته‌ڕایی لێ بڕاوه، كه‌واته ڕاسته كزه‌ی ههڵقرچانهكهی نه‌گه‌یشتۆته لای تۆ؟.
– ئاخ بۆ ڕابواردنهكهی جاران له‌كه‌ڵ یاران و هاوڕێیان، وه داخ بۆ سهیرانكردنهكانمان كه پێكه‌وه تفه‌نگ مان هه‌ڵده‌گرت و ئه‌چون بۆ ڕاوه كه‌ڵ (كه‌ڵه‌كێوی).
– یاران هه‌موویان توناو توون كه‌وتن و مردن. ئێستا هه‌ر یادكردنه‌وه‌یان ماوه.
مامۆستای ئه‌رده‌ڵانیش ئه‌م هۆنراوه‌ی هه‌ر به هۆنراوه كردۆته‌وه به سۆرانی و به‌م شێوازه مانای ده‌كات:
هـــهورامــــــی
دڵ یـهنـد وه ئـایر دووری ی تـۆ تـاوان
ســا ڕاســهن كــزهش وه لات نـهیـاوان؟
وه‌ی مـن پـه‌ی صـهفـای یاران هـام ده‌م
ئـای په‌ی ئه‌و سه‌یران ماردم و كه‌ڵ ڕه‌م
یـاران گـردین شـین وه توونای توون دا
هـه‌ر خـه‌یاڵ مه‌نده‌ن نه تۆی ده‌روون دا
ســــۆرانـــی
دڵ وا به كڵپه‌ی دووری سووتا خۆ
ڕاســته هــاكزهی نههــاته لای تــۆ
وه‌ی من بۆ صهفای یاران سه‌ر ته‌ڵ
ئای بۆ گه‌شـته‌ی ئه‌و ماردم و كــهڵ
یاران ڕۆیشــتــن به توونــای تووندا
هه‌ر خه‌یاڵ ماوه له توێی ده‌رووندا
سه‌رچاوه (دیوانی مه‌وله‌وی- مه‌لاعبدالكریمی مدرس – چاپی یه‌كه‌م- لاپه‌ڕه 251- 1961).
سه‌رچاوه (دیوانی مه‌وله‌وی سه‌ید عه‌بدولره‌حیمی مه‌عدووم – له لایه‌ن محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌رده‌ڵانی ه‌وه كراوه به سۆرانی – چاپی یه‌كه‌م- لاپه‌ڕه 298- 2008).
تێبینی: دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌ته‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی (حه‌زره‌تی مه‌وله‌وی) بۆ هه‌مووان ده‌رگا واڵایه به مه‌رجێك ئاماژه به په‌ڕه‌ی (mawlawi.krd) بكه‌ن.