واته پێستی تهپڵی گوێم ورد ورد شێ ی هەڵ هێناوە دووربینی چاویشم ئەم سەرەو سەرە. ئەوەی ئاشکرایە کە پێستی تەپڵ شێ ی کێشا ئیتر دەنگی نایەت ، دووربینیش کە ئەم سەرە و سەر تەماشای پێ بکرێت شتی نزیک دوور ئەخەتاوە . ئا بەم ڕەنگە مەولەوی لە ئەدەبدا یاسای تەپڵ و دووربینمان پێ ڕاگەیەنێت و مەبەستی خۆی کە گوێ گرانی و کزی چاوە دەردەخات.
سەرچاوە (ا.ب.هەوری -مەولەوی شای شاعیرانی لاهوت و زانایی و خۆشەویستی ی کورد لە چەرخی نۆزدەهەم دا-١٩٧٢).
تێبینی:
خوێنەری بەڕێزی پەیجی ( Mawlawi ) ئاگاداردەکەینەوە کە لە ڕوی ڕێنوسەوە لە هەر سەرچاوەیەک بابەتاکان وەر دەگرین هەوڵ دەدەین وەک خودی سەرچاوەکە بێ دەستکاری نوسین و ڕێنوسەکە بگوازینەوە.