لە كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه و وه‌رگێڕانی دكتۆر محه‌مه‌د سدیقی موفتیزاده‌یه و له ئاماده‌كردن و پێداچوونه‌وه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغییه، له ساڵی 2017 و له دووتوێی 508 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه.
ئه‌م كتێبه دووبه‌رگییه، به‌رگی یه‌كه‌می له پێشه‌كییه‌كی نووسه‌ر و پێشه‌كییه‌كی ئاماده‌كار پێك هاتووه، پاشان كورته‌باسێك له باره‌ی ژیانی مه‌وله‌وی و تێڕوانینی شێخ عه‌بدوڵای ناسراو به “داخی شاعیر” بۆ مه‌وله‌وی، هه‌روه‌ها كورته‌یه‌ك له باره‌ی جیاوازیی ڕێزمانی له نێوان زمانی ئه‌ده‌بیی گۆرانی و زمانی گوتوێژیدا، پاشان نووسینه‌وه‌ی ئه‌و پارچههۆنراوانهی دیوانی مه‌وله‌وی كه له لایه‌ن دكتۆر محه‌مه‌د سدیقی موفتیزاده‌وه لێک دراونەتەوە.