لە كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌رەداغیی ئه‌ندامی كارای ئه‌كادیمیای كوردییه. به‌رگی دووه‌می له دووتوێی 644 لاپه‌ڕه و له ساڵی 2015دا له‌چاپ دراوه.
له‌م كتێبه دووبهرگییهدا، كه به‌رگی دووه‌می تێیدا لێكۆڵینه‌وه له نزیكه‌ی 50 بەیاز و كه‌شكۆڵ و ده‌ستخه‌ت کراوە، هەروەها بڵاوکردنەوەی زیاد له 90 پارچه‌شیعر و چه‌ند په‌خشانێكی مه‌وله‌وی كه یه‌كه‌م جاره له دیوانی مه‌وله‌ویدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه. پاشان دانانی پارچه شیعره‌كان و جیاكردنه‌وه‌یان به پێی بابه‌ته‌كانیان، كه ئه‌م به‌رگه بابه‌ته‌كانی (نامه‌كان، بههارییە، وه‌سف و جوانی، قهتارییە، فۆلكلۆر، دڵداری، ساقینامه، مه‌وله‌وی و چوارینه‌كان، تاكه‌كان) له‌خۆ ده‌گرێت. هه‌روه‌ها نامه‌كانی مه‌وله‌وی و فه‌رهه‌نگۆك و دانانی نیوه‌به‌یتی یه‌كه‌می هه‌ر بهیتهشیعرێك وه‌ك پێڕست بۆ دۆزینه‌وه‌ی پارچهشیعرهكان بە ئاسانی.