له ژماره 2ی پاشكۆی ڕۆژنامه‌ی عێراق ساڵی 1977 ، شیعرێكی مه‌وله‌وی بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ناوی (نه‌هات و نه‌هات )، كه مه‌وله‌وی له شه‌وی به‌راتتدا بۆ دۆستێكی هۆناوه‌ته‌وه كه ماوه‌یێك بووه لێی دوور كوتووه‌ته‌وه، ده‌رد و په‌ژاره‌ی ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه، شوێنێكی وای بردووه‌ته دڵیه‌وه كه مردنی هێناوه‌ته پێشچاوی و هیوای ئه‌وه‌ی پێ نه‌ماوه كه ئیتر چاوی به‌و دۆسته‌ی بكه‌وێته‌وه، ئینجا ئه‌و كاره‌ساته‌ی به شه‌وی به‌راته‌وه په‌یوه‌ند داوه و به چاره‌نووسی خۆی له‌و شه‌وه‌دا داناوه.