ساڵی 1882 حاجی تۆفیق ی پیره‌مێرد له شاری سلێمانی وه‌ك كاتبی نفوسی سلێمانی داده‌مه‌زرێت كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی پیره‌مێرد ته‌نها 15 ساڵ ده‌بێت و هه‌مان ساڵی وه‌فاتی سید عبدالرحیمی مه‌وله‌وی یه و ساڵێك پاش ئه‌م به‌رواره 1883 پیره‌مێرد ده‌گوازرێته‌وه بۆ فه‌رمانگه‌ی زه‌وی و زار و موڵكی میری له هه‌ڵه‌بجه، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵ له‌وێ ده‌بێت، هه‌روه‌ك له نوسینه‌كانی خودی پیره‌مێردا ده‌رده‌كه‌وێت كه له (ژیان) و (ژین) دا بڵاوی كردۆته‌وه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و سه‌رده‌مه عه‌شقی شیعر له ده‌رونیدا بووه، و تا ئه‌و ده‌مه خه‌ریكی له‌به‌ركردنی شیعری (نالی) بووه، به‌ڵام كه چۆته هه‌ڵه‌بجه شه‌یدای (مه‌وله‌وی) و (بێسارانی) یش بووه. ئه‌وسا چێژێكی زۆر ئه‌ده‌بی به‌هێز له‌هه‌ڵه‌بجه هه‌بووه، له هه‌موو كۆڕه‌كاندا باس باسی شیعر و ئه‌ده‌بیات و گۆرانی بووه، هه‌موو شتێكی ڕه‌سه‌ن و كوردهواری بوو. ده‌ڵێ: منیش چێژێكی زۆرم له‌و كۆمه‌ڵه وه‌رگرت، به‌ڵام كه دیم هه‌موو سه‌ودا سه‌ری مه‌وله‌وین و مه‌وله‌وی له سه‌روی هه‌موو شاعیره‌كانی تره‌وه شیعره‌كانی باس ده‌كرێت، منیش هه‌وڵمدا له‌و بواره‌دا نزیك ببمه‌وه تا توانیم به‌شێوه زاره‌كه‌ی ئاشنا ببم و چێژ و خۆشییه‌كی زۆرم لێ دی. پیره‌مێرد دوای ئه‌وه‌ی به‌ناو دنیای مه‌وله‌ویدا قوڵ بووه‌وه و به ته‌واوی وابه‌سته‌ی رۆحی مه‌وله‌وی بوو مه‌وله‌وی به ته‌واوی كاری تێكرد. دوای ئه‌وه‌ی هاتووه‌ته‌وه سلێمانی كه‌وتوه‌ته‌وه كه‌ڵكه‌ڵه‌ی به‌سۆرانی كردنی شیعره‌كانی مه‌وله‌وی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م شیعرانه‌ش به هه‌موو ده‌شتی شاره‌زوردا گه‌ڕاوه، كه‌شكۆڵی ڕه‌نگینی بۆخۆی پێكه‌وه ناوه‌و هه‌رچی شیعرێكی ده‌ستكه‌وتبێت یان بینیبێتی یان بیستبێتی له كهشكۆڵهكهیدا نوسیویه‌تیه‌وه.
هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه به دواداچونی ته‌واو بۆ شیعره‌كانی مه‌وله‌وی بكات و پیره‌مێرد له ساڵی 1935 یه‌كه‌مین دیوانی مه‌وله‌وی له دوو به‌رگدا به تیراژێكی كه‌م چاپ بكات به ناوی (ئه‌سڵ و ڕۆح) كه (ئه‌سڵ) به‌رگی یه‌كه‌می دیوانهكهبوو به‌شێوه زاری هه‌ورامی و (ڕۆح) واته (ڕۆحی مه‌وله‌وی) به‌رگی دووه‌م بوو كه بریتی بوو له‌و ده‌قه سۆرانیهی پیره‌مێرد هه‌ر به‌شێوه‌ی شیعر ئاماده‌ی كربوو .
سود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
-(په‌نده‌كانی پیره‌مێرد به‌رگی یه‌كه‌م – فایه‌ق هۆشیار، مسته‌فا ساڵح كریم وچه‌ن نوسه‌رێكی دیكه-2014).
-((PUK media)- ئاماده‌كردنی زاهیر سدیق له زاری م. عوسمان هه‌ورامی یه‌وه -26-03-2017).