مامۆستا عبدالکریمی مودەریس دەفەرموێت: مه‌وله‌وی له سوله‌یمانی و له خزمه‌تی مه‌لا عبدوڵڕهحمانی نۆدشهییدا كه موده‌ڕڕیسی مه‌دره‌سه‌ی مه‌ڵكه‌ندی بووه، خوێندویه‌تی و لای ئه‌و ته‌واوی كردووه‌و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیشی لای ئه‌و وه‌رگرتووه. و بیستوومە پاش ئیجازە وەرگرتنی مەولەوی، بەپێی داب و نەریتی پاشاکانی بابان کە هەر فەقێیەک لە سولەیمانی ئیجازەی وەرگرتایە یەکێ لە پاشازادەکان فەقێ ئیجازەوەرگرتووەکەو کۆمەڵێ مەلاو فەقێی شار و کۆمەڵێ دەستەو دایرەی خۆی لەگەڵ خۆی هەڵئەگرت و ئەچوون بۆ سەیران بۆ سەرچنار، ئه‌حمه‌د پاشای بابانیش كه میانه‌ی دۆستایه‌تیی له‌گه‌ڵ مه‌وله‌وی زۆر بووه، مه‌وله‌وی و كۆمه‌ڵێ مه‌لا و فه‌قێ له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌با بۆ سه‌یران. له‌ڕێگه‌دا فهلاحێك سه‌ری ڕێ یان لێ ئهگرێو ده‌ست ئه‌كا به سكاڵای حاڵی خۆی لای ئه‌حمه‌د پاشا‌و ئه‌ڵێ پارچه بهراوێكم هه‌یه هه‌موو ساڵێ ئه‌یكه‌م به ته‌ڕه‌كاڵ و پێی ئه‌ژیم، ئه‌مساڵ یه‌كێ له پیاوه‌كانی تۆ لێی داگیركردووم و زۆریشم لێ ئه‌كا به جوتی خۆم بیكێڵم و بیكه‌م به ته‌ڕه‌كاڵ بۆ ماڵی پاشا. مه‌وله‌وی دێته پێشه‌وه خۆی له كابرا توڕهئهكاو ناهێڵێ ئه‌حمه‌د پاشا وه‌ڵامی بداته‌وه. كابرای فه‌لاح سه‌ره‌سام ئه‌بێ و به‌مه‌وله‌وی ئه‌ڵێ: مه‌لا! تۆ لای خۆپ پیاوی ئایینی، كه تكایه‌كم لای پاشا بۆناكهی، بۆ وا لێم تووڕه ئه‌بی؟ مه‌وله‌وی یش پێی ئه‌ڵێ: كابرا! مردووت مرێ.. من له‌به‌ر بێ عیقڵی تۆ تووڕه بووم لێت. ئاخر تۆ نه‌تبیستووه دنیا كێڵگه‌ی قیامه‌ته؟ جا ئه‌گه‌ر پاشا ئێستا بهجووتی بێگاری زه‌وی داگیركراو نه‌كێڵێ و نه‌یكا به ته‌ڕه‌كاڵ بۆ ماڵی خۆی، دنیای چۆن بۆ ئه‌بێ به كێڵگه‌ی قیامه‌ت؟ ئه‌حمه‌د پاشا كه ئه‌م قسه‌یه‌ی مه‌وله‌وی ئه‌بیسێ، شه‌رم ئه‌یگرێ و به‌مه‌وله‌وی ئه‌ڵێ تكا ئه‌كه‌م ئیتر به‌س! كابرا تۆیش بڕۆ زه‌وی خۆت بۆ خۆت و هه‌ركه‌س هات بهنزیكتا لێت داگیر بكا‌و زۆرت لێ بكا، گوێی مه‌ده‌رێ و له‌كه‌س مه‌ترسه.
سه‌رچاوه (مه‌لاعبدالكریمی مدرس -یادی مه‌ردان-به‌رگی دووهه‌م- 1983).